زایەڵە - دەستەی دەستپاکی عیراق:فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیایەک دەرچووە کە لە رێگەی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە ٢٠ ملیار دیناری تایبەت بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بردووە.
دادگای تێھەڵچوونی نەینەوا فەرمای دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیایەکی ئەھلی دەرکردووە بە تۆمەتی ساختەکردنی حەوت بەڵگەنامە و بردنی بڕی ٢٠ ملیار دیناری دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ٦٠٠ قەڕەوێڵەیی لە نەخۆشخانەی فێرکاری.
ئەو کەسە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تردا گرێبەستی کردووە لە ساڵی ٢٠١٤ کە کار لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵادا دەکات بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە سەرپەرشتی ئەو کارەی نەکردووە.
لەسەر سکاڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە کراوە و دەرکەوتووە کە بەڵگەنامەکان دروست نین و بەپێی ماددەی ٤٥٦ی یاسای سزادان و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی فەرمانی دەستگیرکردنیان بەبێ
ئامادەبوونیان بۆ دەرچووە.
کامەران کەریم